Duration 2:9

Cristiano Ronaldo removes Coca Cola | ڕۆنالدۆ کۆلاکەی بەردەمی لادەبات nước Thái Lan

576 watched
0
19
Published 15 Jun 2021

1:45 Cristiano Ronaldo's daughter adorable says "No chocolate, Papa will get angry" نهێنی لەش و لارە رێکەکەى رۆناڵدۆ چییە؟ ئەم راپۆرتە وردەکاری راهێنانەکان و شێوازی نان خواردنی رۆناڵدۆ رون دەکاتەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یۆڤانتۆس خاوەنی جەستەیەکی نمونەییە بۆ یاریی تۆپی پێ و یەکێکە لەو یاریزانانەى کەمترین رێژەى چەوری لە لەشیدایە. کۆمەڵێک نهێنی لە پشت ئەو جەستە رێکەى رۆناڵدۆی پورتوگالیەوە هەیە و بە مانگ و دوو مانگ نەگەیشتۆتە ئەو ئامانجە. رۆناڵدۆ سەرەراى ئەوەی تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەچێت و نزیک دەبێتەوە لە37 ساڵ، سەرباری ئەوەى چەندین یانەى وەک سپۆرتینگ لیشبۆنەو مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆسی کردوە، بەڵام هێشتا جەستەى وەک خۆی ماوەتەوە. ساڵی 2010 کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر رۆناڵدۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت هەفتەى پێنج رۆژ راهێنان دەکات و هەر رۆژەو چوار کاتژمێر سەرقاڵی راهێنانی تایبەت بەخۆیەتی. رۆناڵدۆ یەکێکە لەو کەسانەى کە رێز لە کاتژمێرەکانی خەو دەگرێت و رۆژانە هەشت بۆ نۆ کاتژمێر دەنوێت. نهێنی مانەوەى جەستەى رۆناڵدۆ بەو جۆرە رێکییە بریتیە لەبەردەوام بون و راهێنان کردن و خواردنی تەندروست. رۆناڵدۆ لە هەفتەیەکدا پێنج رۆژ راهێنان بۆ جەستەى دەکات، هەر رۆژێکیش لانی کەم سێ بۆ چوار کاتژمێری تەرخان کردوە بۆ کەمکردنەوەى چەوری لە لەشیدا بۆ رێژەى لەسەدا 10. لەم سێ بۆ چوار کاتژمێرەدا رۆناڵدۆ پێنج جۆر راهێنانی جیاواز ئەنجام دەدات، یەکەمیان: راهێنانی بەرزبونەوەیە تا لە لێدانە سەرەکاندا بەهێز دەرکەوێت، دوەم: راهێنانی راکردنی خێرایە بۆ ئەوەى لە دەرچون و راکردن بۆ تۆپ خێرا بێت سێیەمیان: راهێنانی هونەریە بۆ ئەوەى لەکۆنترۆڵی تۆپدا بە باشی بمێنێتەوە چوارەم: راهێنانی تەکتیکییە تا لەیاریی بەکۆمەڵدا دوانەکەوێت پێنجەم: راهێنانی بەرزکردنەوەى قورساییە بۆ دروستکردنی ماسولکە. بۆ دروستبونی ماسولکەی ورگ وەک ئەوەى رۆناڵدۆ هەیەتی پێویستە رێژەى چەوری لە لەشی یاریزانەکە لەسەدا 10 تێپەرنەکات. جگە لەوەى ساڵی 2009 رۆژنامەى دەیلی ستاری بریتانی ئاشکرایکردبوو کە رۆناڵدۆ لە رۆژێکدا دەتوانێت سێ هەزار راهێنانی سیت ئەپ بکات و هەندێ جارییش بەدیار سەیرکردنی تیڤییەوە ئەو راهێنانانە ئەنجام دەدات. بە پێی زانستی پزیشکی، هیچ راهێنانێک سەرکەوتوو نابێت ئەگەر پرۆگرامی خواردن رێک نەخرابێت. رۆناڵدۆ لە رۆژێکدا شەش جار خواردن دەخوات ، ئەوەش بۆ ئەوەى لەشی بە بەردەوام بە چالاکی بمێنێتەوە. سەرباری ئەوەش رۆناڵدۆ لە چوار شتی خراپ خۆی دورخستۆتەوە، کە ئەوانیش ( شەکر و فاست فود و مادە کحوییەکان و جگەرە کێشان)ە. یەکێک لە سیفەتە گرنگەکانی رۆناڵدۆ ئەوەیە کە لە خواردنە سەرەکییەکانیدا پشت بە میوە و سەوزە دەبەستێت. هەوڵیشیداوە رێژەى کاربۆهیدرات لە جەستەیدا بگەیەنێتە لەسەدا 60 و رێژەى پرۆتینیش لەسەدا 30 لەشی داگیر دەکات. لەهەموشی گرنگتر ئەوەیە کە بەردەوام رێژەى چەوری لەشی لەسەدا 10 دەهێڵێتەوە. ڕەوەز ئەحمەد /watch/oM6sUuBIwX9Is

Category

Show more

Comments - 4